ڕێنماییەکانی بەکارهێنان
دەتوانیت لە فەرهەنگی فینلەندی-سۆرانی‌دا بە هەردوو زمانی فینلەندی و کوردی لە وشە بگەڕێیت.
فەرهەنگەکە وەڵامدەرەوەیە، واتە دیمەنەکە لەگەڵ ئەو ئامێرەدا دەگونجێت کە بەکاریدەهێنیت. وێنەکانی ئەم ڕێنماییانە دیمەنێکی ئاسایی شاشەی کۆمپیوتەر نیشان دەدات.
نووسین له شانەی گه‌ڕان
ده‌توانیت به نووسینی وشه‌یه‌ک له شانەی گه‌ڕاندا بگه‌ڕێیت له فه‌رهه‌نگه‌که‌دا. له شانەی گه‌ڕاندا یان ته‌واوی وشه‌یەک (heli بۆ نموونه) یان بەشێکی (helistä بۆ نموونه) بنووسه. کاتێک ده‌ست ده‌که‌یت به نووسینی وشه‌یه‌ک له شانەی گه‌ڕاندا، فه‌رهه‌نگه‌که وشه‌یەکی کە ئەو پیتانە تیا هەن به زمانی فینلەندی یان کوردی پێشنیار ده‌کات. ده‌توانیت نیشانه‌ی پرسیار ؟ له گه‌ڕاندا به‌کاربێنیت. جێگه‌ی هه‌ر کاره‌کته‌رێک ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌توانیت ئه‌ستێره‌ی * به‌کاربێنیت. ئه‌ستێره‌یه‌ک وشه‌ی گه‌ڕان له‌و خاڵه‌دا ده‌بڕێت که تۆ ده‌ته‌وێت. که‌واته ئەو نیشانە جێگەی هەر جۆرە پیتێک دەگرێتەوە. دوای نووسینی وشه‌یه‌ک یان ڕسته‌یه‌ک له شانەی گه‌ڕاندا، ئێنتێر یان ئه‌و دوگمه‌یه لێدە که وێنه‌ی شووشه‌ی گه‌وره‌که‌ری له‌سه‌ره.

ئەنجامەکانی گەڕان
کاتێک گەڕانێکت کرد، ئەنجامەکەی دەبینیت: وشەی گەڕان و ئەو زانیاریانەی کە لەگەڵیدا هەن، واتە لاپەڕی وشەکە. جگە لەوەش لیستی وشەکانی گەڕان دەبینیت کە بە هەمان پیتەکانی ئەو پیتانەی کە لە شانەی گەڕاندا نووسیوتە دەست پێدەکەن. ئەگەر لە گەڕانەکەدا پیتی * یان پیتی ? بەکاربێنیت، دەتوانیت سەرجەم ئەو وشانەی کە ئەو پیتانە تیا هەن لە سەرەتای لیستەکەدا ببینیت. ئەم وشانە لینکی ڕاستەوخۆن بۆ لاپەڕەکانی وشەکان.

ئەگەر ئەو وشەیەی کە بەدوایدا دەگەڕێیت وەک سەروشەیەک لە فەرهەنگەکەدا نەبێت، ئەو کاتە ئاگادارکردنەوەیەکت پێ دەگات کە وشەکە لە فەرهەنگەکەدا نیە.