ڕێنماییەکانی خوێندنەوە
فهرههنگی فینلەندی-سۆرانی بریتیە لە
- ٢٨٬٥٤٧ سەروشە به زمانی فینلهندی
- ههموو سەروشەیەک واتایەک یان چەند واتایەکی بە کوردیان ههیه
- زانیاری دهربارهی چۆنیهتی بێژەکردن و گەردانکردنی سەروشەکانی فینلەندی
- نموونهی چۆنیهتی بهکارهێنانی سەروشەکان
فهرههنگهکه وهڵامدهرهوهیه. واته فهرههنگهکه ئاسانه بۆ بهکارهێنان لهسهر مۆبایل و کۆمپیوتهر و تابلێت. وێنهی نموونهکانی ئهم ڕێنماییه له شاشهی کۆمپیوتهرهوه وهرگیراوه. فهرههنگی فینلەندی-سۆرانی ههیه
- سەروشە
- گەردانکردنی وشهکه
- پۆلی وشهکە
- KS = بەستەر بۆ فەرهەنگی نووسینگەی زمان
- واتا(کان)
- گرووپ(ەکان)ی واتا
- کورتهی ڕوونکردنەوەی بواری بهکارهێنانی وشهکه
- نموونهی بهکارهێنانی وشهکە
- ڕێنمایی بێژهکردن
- ئهو کورتکراوهیانهی له فهرههنگدا بهکارهێنراون
سەروشە
لە سەرەتای لاپەڕی هەر سەروشەیەکدا، سەروشەکە دانراوە. سەروشەکە بە فۆنتێکی گەورەتر نووسراوە.

شێوەی سەروشە
سەروشەکانی فەرهەنگەکە بە شێوەیەکی زۆرینە لە دۆخی بنەڕەتیدان. شێوەی بنەڕەتیی کارەکان دۆخی ئینفینیتیڤیە، بۆ نموونە antaa, itkeä, tulla, syödä, siivota ناوەکان، ئاوەڵناوەکان، جێناوەکان و ژمارەکان لە دۆخی یەکەمی نۆمیناتیڤیدان، وەک auto, idea, hyvä, se, kaksi هەندءک جار سەروشە لە دۆخی کۆییدان وەک sakset, häät هەندێک جاریش لە دوای سەروشەکەدا کورتەی ”tav. mon.” یان ”us. mon.” ”بە شێوەیەکی گشتی کۆیە” واتە بۆ نموونە liikennevalo, presidentinvaali
وشەی تێکەڵ وەک سەروشە
لەژێر سەروشەکەدا لە یەکتر جیا کراونەتەوە.| کاتێک کە سەروشە وشەیەکی تێکەڵ بێت، بەشەکانی بە هێڵێکی وەک

ژمارە لە پێش سەروشە
لە پێش هەندێک سەروشەدا ژمارە (١، ٢ یان ٣) هەن. مەبەست لە ژمارە لە پێش سەروشە ئەوەیە کە وشەکە هاوناوە واتە وشەکە وەکوو وشەیەکی دیکە دەنووسرێت بەڵام واتای جیاوازە، بۆ نموونە 1. kuusi سنەوبەر 2. kuusi شەش
تایبەتمەندیەکانی سەروشەکان
لە نێو سەروشەکاندا هەروەها ئەم شتانەش هەن
- کورتکراوه: ئهوانی که وهک وشه بێژه دهکرێن و ئهوانی که پیت به پیتیش دهخوێنرێنهوه
- ناوی شوێن (ههندێک کێشوهر، دهریا، دهریاچه، ڕۆبار، دوڕگه، زنجیرهشاخ، وڵاتهک، پایتهخت)
- ڕێکخراوهک نێودهوڵهتیهکان و داموگهزداکانی یهکێتیی ئهورووپا، ههندێک دادگا و پهیمانی نێودهوڵهتی
- ههندێک دهزگای کۆمهڵگای فینلهندا
- ناوی ههندێک شوێنی کۆمهڵایهتی
- ناوی ههندێک جهژنی فینلهندی
ناوه زانستیهکانی ئاژهڵهکان و ڕووهکهکان لهژێر سهروشهکهدا نووسراون.
گەردانکردنی سەروشە
لەلای ڕاستی هەر سەروشەیەکدا لەسەرەوە چەند نیشانەیەک هەن کە ئاماژە دەکەن بە شێوەی گەردانکردنی سەروشەکە. لە نیشانەکاندا ژمارە، ئەستێرە و پیت بەکار دەهێنرێن.

ژمارەی سەرەوە: ئاماژە دەکات ژمارەی شێوازی گەردانکردن لە خشتی گەردانکردنی فەرهەنگی نووسینگەی زمانەوە. ئەستێرە لە سەرەوە: ئەستێرە لە سەرەوە دوای ژمارەی گەردانکردن ئاماژە بەوە دەکات کە پلەی وشەکە دەگۆڕێت. پیت لە سەرەوە: پیت لەسەرەوە دوای ژمارە و ڕەنگە هەروەها ئەستێرەش ئاماژە دەکات بە خشتی گۆڕینی پلەی وشەکە لە فەرهەنگی نووسینگەی زماندا.
پۆڵی وشەکە
دوای سەروشەکە زانیاریی سەبارەت بە پۆڵی وشەکە (ناو، ئاوەڵناو، جێناو، ژمارە، ئامراز، کار) پێشکەش دەکرێت. پۆڵی سەروشەکە بە خەتی ئیتاڵیکی نووسراوە.
KS = KIELITOIMISTON SANAKIRJA بەستەر بۆ فەرهەنگی نووسینگەی زمان
KS دوای زانیاریی سەبارەت بە پۆڵی سەروشەکە ئەم کورتەیە هەیە کورتەکە بەستەرێکە بۆ هەمان سەروشە لە فەرهەنگی نووسینگەی زماندا. لەم فەرهەنگەدا هەروەها هەندێک سەروشەی ئەوهاش هەن کە لە فەرهەنگی نووسینگەی زماندا نین، ئەو کاتە بەستەرەکە دانەنراوە.
KURMANDŽI = بەستەری بۆ فەرهەنگی فینلەندی-کرمانجی ئەم لینکە یان بەستەرە یەکسەر دەتگەیێنێتە هەمان سەروشە لە فەرهەنگی فینلەندی-کرمانجیدا.
واتا(کان)
واتا کوردیەکانی هەر سەروشەیەکی فینلەندی دەدرێت. واتاکان ڕەش و قەڵەو نووسراون و لە نێوانیاندا بۆر واتە کۆما یان ویرگوڵ دانراوە.

واتا ڕوونکەرەوەکان. ئەگەر سەروشەکە هیچ واتایەکی یەکسەری بە کوردی نەبێت، واتای سەروشەکە بە کوردی ڕوون دەکرێتەوە.

جاریش هەیە دوای واتاکە یان واتاکان ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر پێشکەش کرابێت. ئەوە بە مەبەستی ڕوونکردنەوە یان وردبووە ناوەڕۆکی واتاکەیە.

گرووپە واتاییەکان
واتا جیاوازەکانی سەروشەکە بە ژمارە لە یەکتر جیا کراونەتەوە.

کورتکراوەکانی بواری بەکارهێنانی وشەکە
لەگەڵ سەروشەکەدان هەندێک کورتکراوە بەکاردەهێنرێن کە ئاماژە بە بواری بەکارهێنانی وشەکە دەکەن. کورتکراوەکان بە زمانی فینلەندی بە خەتی ئیتاڵیکی نووسراون.
وشە لەوانەیە
- زاراوەیەکی بوارێکی تایبەت بێت (تەکنیکی، پزیشکی، موسیقا و هتد.)
- زمانی ڕۆژانە یان شێوازی ئەدەبی
- سووکایەتی، پێکەنین یان کۆن بێت
ئەم نیشانانەی بواری بەکارهێنان ئاماژە بە سەروشە فینلەندیەکان دەکەن و لەوانەیە لە کوردیدا شێوازیان جیاواز بێت. واتای هەموو کورتکراوەکان بە فینلەندی و کوردی لە خشتی کورتکراوەکدان پێشکەش کراوە.
نموونەی بەکارهێنانی وشەکە
لەگەڵ سەروشەکاندا هەندێک نموونەی بەکارهێنانیشیان هەن. نموونەکان بە فینلەندی نووسراون و لە کوردی وەرگێڕدران یان ڕوون کراونەتەوە. نموونەکان واتای وشەکە و بواری گشتیی بەکارهێنانی وشەکە لە ڕستەدا ڕوون دەکەنەوە. نموونەکان هەندێک جار دەستەواژەن (hauska juttu, laitteen käyttöohjeet, piirretty elokuva) و هەندێک جاریش ڕستەی تەواون (kirjoitin kirjeen käsin, tuulee kovaa, minkä hintainen tämä on?, älä konstaile vaan syö!). لە نموونەکاندا دۆخە ئاساییەکانی بەکارهێنانی وشەکە پێشکەش دەکرێن کە واتە پێویستە وشەکان چۆن گەردان بکرێن (se kiinnostaa minua kovasti, kuuntelimme kaunista musiikkia, avaatko minulle oven?). نموونەکان لەگەڵ کەس، کات و شێوازە جیاوازەکانی ڕێزمانیدا بەکارهێنراون. چونکە بنموونەکان سادەن، ئەگەر پێویست بێت بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانی کەس یان کاتی ڕێزمانیان بگۆڕێت.
ڕێنمایی بێژەکردن
کاتێک کە شێوازی بێژەکردنی سەروشەکە لە شێوازی نووسینی جیاواز بێت، ڕێنامیی چۆنیەتیی بێژەکردنیش پێشکەش کراوە. شێوازی بێژەکردن دوای سەروشەکە لە کەوانەدا دانراوە. ئەگەر بێژەکردنی بە شێوەی نووسین و هەروەها بە شێوەیەکی دیکەیش ڕێگاپێدراو بێت، هەردوو شێوازی بێژەکردنی وشەکە پێشکەش دەکرێن، بۆ نموونە: beige [beige t. beež]
لە ڕنامییەکانی بێژەکردندا ئەم شێوازانەی خوارەوە پەیڕەو دەکرێن
ŋ | دەنگەکانی ن و گ کە پێکەوە توانەتەوە، بۆ نموونە doping [doupiŋ] |
š | وەک دەنگی ش لە کوردی دا، بۆ نموونە charterlento [š-] |
z | وەک دەنگی ز لە کوردیدا، بۆ نموونە blues [bluus t. bluuz] |
ž | وەک دەنگی ژ لە کوردیدا، بۆ نموونە collegepusero [kolidž-] |
ə | دا، بۆ نموونە e و ö دەنگێکی کورتە لە نێوان catering [keitəriŋ] |
w | وەک دەنگی و لە کوردیدا، بۆ نموونە hardwear [haadweə(r)] |
~ | نیشانی دەنگی لووتی، بۆ نموونە genre [genre t. žããr] |
x | نیشانەی پتەوکردن لە کۆتایی وشەدا، بۆ نموونە kai [kaix t. kai] |
´ | نیشانەی زەبر دوای تیپی بزوێنی برگەی بەزەبر، بۆ نموونە cappuccino [kapputšii´no] |
پیتی بزوێنی درێژ بە دوو پیت دیاری کراوە fleece [fliis] |
ئهو کورتکراوهیانهی له فهرههنگدا بهکارهێنراون
alat. | alatyylissä | زمانزبری، زمانڕەقی |
---|---|---|
amm. | ammattinimike | ناوی پیشە |
anat. | anatomia, anatominen | ئاناتۆمی، تویکاری |
ark. | arkikielessä | زمانی ڕۆژانە |
astrol. | astrologia | ئەستێرەبینی، ئەستێرەژمێری |
biol. | biologia | زیندەوەرناسی، بایۆلۆجی |
el. | eläintiede | ئاژەڵناسی |
eläinlääk. | eläinlääketiede | پزیشکیی ئاژەڵان |
ent. | entinen | پێشوو، جاران |
erisn. | erisnimi | ناوی تایبەت |
farm. | farmakologia, farmasia | دەرمانناسی |
fil. | filosofia | فەلسەفە |
fon. | fonetiikka | دەنگناسی، فۆنێتیکا |
fys. | fysiikka | فیزیک، فیزیا |
fysiol. | fysiologia | کارئەندامناسی، فیزیۆلۆجیا |
geol. | geologia | زەویناسی، جیۆلۆجیا |
geom. | geometria | ئەندازەناسی، جیۆمەتری |
halv. | halventava | سووکایەتیپێکردن |
hist. | historia | مێژوو |
ilm. | ilmailu | فڕۆکەوانی |
ilmat. | ilmatiede | کەشناسی |
jne. | ja niin edelleen | و تا دوایی، و هتد. |
kasv. | kasvitiede | ڕووەکناسی |
kem. | kemia | کیمیا |
kiel. | kielitiede | زمانەوانی، زمانناسی |
kirjap. | kirjapainoala | بواری چاپکردن |
korttip. | korttipelit | یاریی کاغەز |
kosmet. | kosmetiikka | جوانکاری |
kuv. | kuvakielessä, kuvallisesti | مێتافۆر، خوازە |
kuvat. | kuvataiteet | نیگارکێشی |
käs. | käsityöt | کاری دەستی |
last. | lastenkielessä, lapsille puhuttavassa kielessä | زمانی منداڵان |
leik. | leikillinen, leikillisesti | پێکەنین، گاڵتەیی |
liik. | liikeala | بازرگانی |
lyh. | lyhenne | کورتکراو، کورتە |
lääk. | lääketiede | پزیشکی |
maant. | maantiede | جوگرافیا |
maat. | maatalous | کشتوکاڵی |
mat. | matematiikka | بیرکاری، ماتێماتیک |
mer. | merenkulku | دەریاوانی |
mon. | monikko, monikossa | کۆ |
mus. | musiikki | موسیقا |
myt. | mytologia | میتۆلۆجیا، داستانناسی |
oik. | oikeustiede | دادناسی، یاساناسی |
opt. | optiikka | بینایی، دیدەیی، ئۆپتیکا |
pol. | politiikka | سیاسەت |
psyk. | psykologia | دەروونناسی، سایکۆلۆجی |
rak. | rakennusala | بیناسازی، تەلارسازی |
rautat. | rautatieala | بواری هێڵی ئاسنی، بواری شەمەندەفەر |
ruok. | ruokatalous, ruoka-ala | بواری خۆراک |
sähk. | sähköala, sähkötekniikka | بواری کارەبا، تەکنیکی ئەلەکتریک |
slg. | slangissa | زمانی ڕەمەکی، زمانی شەقامی |
sosiol. | sosiologia | زانستی کۆمەڵایەتی |
sot. | sotilasala | بواری سەربازی |
t. | tai | یان، یا |
taipum. | taipumaton | نەگۆڕ |
tal. | taloustiede, talouselämä | ئابووری، ئابووریناسی |
tav. | tavallisesti | بە شێوەی ئاسایی |
tekn. | tekniikka, tekninen | تەکنیک، تەکنیکی |
tekst. | tekstiiliala | پیشەسازیی جلوبەرگ |
teletekn. | teletekniikka | تەکنیکی پەیوەندیکردن |
tietotekn. | tietotekniikka | تەکنۆلۆجیای زانیاری |
tilastot. | tilastotiede | ئامارناسی |
tms. | tai muuta sellaista | یان شتێکی تری ئەوها |
täht. | tähtitiede | ئەستێرەناسی، ئەسترۆنۆمی |
urh. | urheilu | وەرزش |
us. | usein | زۆر جار |
usk. | uskonto, uskonnollisessa kielenkäytössä | ئایین، لە بواری دین و ئاییندا |
valok. | valokuvaus | وێنەگری |
vanh. | vanhentunut | کۆن بۆتەوە |
vars. | varsinkin | بە تایبەتی |
yks. | yksikkö, yksikössä | تاک |
ylät. | ylätyylissä | شێوازی ئەدەبی |
yleisk. | yleiskielessä | زمانی گشتی |
ym. | ynnä muu, ynnä muuta | و شتی تر |